(ABNA24.com) لە ساڵوگەڕی شەهادەتی مەولای مۆتەقیان حەزرەتی ئەمیرەلموعمنین عەلی ع ، ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان، ڕێو وڕەسمی تازیەداری ئەو ئیمامە بەڕێزە ، بە بەشداری چین وتوێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک وڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، لە حوسێنیەی ئیمام خومەینی ڕە بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی نوسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لەم ڕێووڕەسمە دا کە رٶژی دوشەممە دوای خوێندنی نوێژی نێوەڕوبەڕێوە چوو ، مەداحی ئالو بەیت دەستی کردە خوێندنی نوحە وتازیەداری مەولای موتەقیان حەزرەتی ئیمام عەلی ع. ئەمرۆ ٢١ی مانگی ڕەمەزانی ١٤٤٠ کۆچی مانگی ، ڕیککەوتە لەگەڵ شەشی جۆزەردان ، ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٧ی مانگی مای ٢٠١٩ ، ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی عەلی ع ، ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهانە. خەڵکی مومن وخواپەرەستی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بە بەشداری کردن لە ڕێووڕەسمە جۆربەجۆرەکانی تازیەداری ، لە خەم وماتەمی شەهادەتی حەزرەتی عەلی ع ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان ، نوقمی خەم وماتەمن.
/129
٢٨ ئایار ٢٠١٩ - ١٠:١٦
News ID: 944804
لە ساڵوگەڕی شەهادەتی مەولای مۆتەقیان حەزرەتی ئەمیرەلموعمنین عەلی ع ، ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان، ڕێو وڕەسمی تازیەداری ئەو ئیمامە بەڕێزە ، بە بەشداری چین وتوێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک وڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، لە حوسێنیەی ئیمام خومەینی ڕە بەڕێوە چوو.